پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژى پێنجشەممەى بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەمەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات، یەکێک لەوانەش دەنگدان بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری حەوتەم دەکرێت بۆ هەروەها، خوێندنەوە بۆ یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێی یاسای ژمارە ٤٠ی ساڵی ١٩٨٨دەکرێت.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پێنجشەمە پەرلەمان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەمە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات، یەکێک لەوانەش دەنگدان بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری حەوتەم دەکرێت و هەروەها، خوێندنەوە بۆ  یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێی یاسای ژمارە ٤٠ی ساڵی ١٩٨٨ دەکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆی پێنجشەمە بەڕێوەبچێت.

ڕ.ش

 

 

Comments are closed.