لە شێراوا دەوڵەتی تورک و سوپای سووریا یەکدی تۆپباران دەکەن

ناوەندی هەواڵەکان

لە بەیانی ئەمڕۆوە لە دەوروبەری گوندی بێنێ لە شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو چەتەکانی دەوڵەتی تورک و سوپای سووریا تۆپبارانی یەکدی دەکەن و تا ئێستاش بەردەوامە و زیانەکان نەزانراون.

لە بەیانییەوە، هەریەک لە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و سوپای سووریا، لە سنووری شێراوای سەربە عەفرینی داگیرکراو لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپبارانی یەکدی دەکەن.

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان لە دەوروبەری گوندی بێنێ لە شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو چەتەکانی دەوڵەتی تورک و سوپای سووریا تۆپبارانی یەکدی دەکەن.

جێگای سەرنجە تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە پێکدادان بەردەوامە و تا ئێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانانە نەزانراون.

ڕ.ش

Comments are closed.