سوپای عێراق چەند باخ و ماڵێكی هاووڵاتییانی لە سنووری کەرکووک ڕووخاند

ناوەندی هەواڵەکان

بە پێی زانیارییەکان كەمێك پێش ئێستا، هێزە هاوبەشەکانی لابردنی زیادەڕۆی سەر بە سوپای عێراق چەند باخ و ماڵێکی هاووڵاتییانیان لە ناوچەی “٧٣٠ ” لە نزیک دەروازەی کەرکووک_ سلێمانی ڕووخاند،  هاوڵاتیاینیش دەڵێن: دوێنی بەپەلە ئاگادار کراوینەتەوە و کاتمان نەبووە بۆ چۆڵکردن.

هێزە هاوبەشەکانی لابردنی زیادەڕۆی سەر بە سوپای عێراق، چەند باخ و ماڵێکی هاووڵاتییانییان لە نزیک دەروازەی کەرکووک_ سلێمانی ڕووخاند.

بە پێی زانیارییەکان هێزە هاوبەشەکانی لابردنی زیادەڕۆی سەر بە سوپای عێراق چەند باخ و ماڵێکی هاووڵاتییانیان لە ناوچەی “٧٣٠ ” لە نزیک دەروازەی کەرکووک_ سلێمانی ڕووخاند.

هاوڵاتیانیش دەڵێن: دوێنی بەپەلە ئاگادار کراوینەتەوە و کاتمان نەبووە بۆ چۆڵکردن، چونکە هەندێک لە ماڵەکان خێزانی تیایدا دەژین.

هاوڵاتییەکان باسیان لەوەشکرد، ئەو هێزانە تا هەفتەی داهاتوو مۆڵەتیان پێداوین بۆ چۆلکردنی تەواوەتی ماڵ و باخەکان، ئەگەر چۆڵی نەکەین ئەو کاتە بەیەکجاری دەیڕوخێنن.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای ساڵی ٢٠٠٣ کە ئاوارەکانی کەرکووک گەڕاونەتەوە ئەو زەوییانەمان پێدراوە، بەڵام ئێستا بە پاساوی درووستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون پێمان چۆڵ دەکەن و پێمان دەڵێن کە خانوو و باخەکانتان زیادەڕۆیە.

ڕ.ش

Comments are closed.