یەرەکە: لە هێرشەکەی سەر پێنجوێن هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە

ناوەندی هەواڵەکان

یەرەکە سەبارەت بە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە پینجوێن ڕایگەیاند، هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە لە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی پێنجوێن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، پەیوەست بە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

یەرەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ـی ئایار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ڕیزە چیای لەرێی لە هەرێمی پێنجوێن کرد.

هەروەها یەرەکە باسی لەوەشکردوە، لە بۆردوومانەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.

ب. ق

Comments are closed.