ناوەندی هەواڵەکان
دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکیتر ناوچەی نیشتەجێبوون و زەوییە کشتوکاڵییەکانی عەین عیسای لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەشتاییەکانی ناوچەی عەین عیسا بە چەکی قورس تۆپباران کراون، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر لە زەوییەکان کەوتووەتەوە و دەیان هێکتار زەوی کشتوکاڵیی سووتاون.
بەهۆی تۆپبارانە بەردەوامەکەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن بچنە شوێنەکان و ئاگرەکە بکوژێنەوە.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەمە دووەم ڕۆژە لە زرگان، زەوییە کشتوکاڵییەکان دەسووتێنن، چەتەکان لە بنکەی ئەلعەیدوشەوە تۆپبارانی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کردووە، کە سەرچاوەی بژێویی گەلی هەرێمەکەن.
ب.گ
Comments are closed.