تەرمی منداڵێکی نەوجەوان لە بەنداوی خاسە دۆزرایەوە

کەرکووک

ئەمڕۆ منداڵێکی نەوجەوان لە بەنداوی خاسە لە شاری کەرکووک لە کاتی مەلەکردندا خنکا، دواتر پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی کراوە بەمەستی توێکاری کردن بۆی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک لە نێو بەنداوی خاسە لە گەڕەکی ڕەحیماوای شارەکە منداڵێکی نەوجەوانی تەمەن ١٤ ساڵ خنکا.

عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئەو منداڵەی کە خنکاوە ناوی “عەلی عادل بەکر”ـە، دانیشتووی گەڕەکی شۆڕجەیە، پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکەدا تیمەکانمان ڕەوانەی شوێنەکە کرد، تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاریی کراوە بە مەبەستی توێکاریی بۆ تەرمەکەی.

ب.گ

Comments are closed.