لە ئامەد ناوەندێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقێندرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند چالاکی دانانی بۆمبی چێنراویان ئەنجامداوە لە دژی ئەو ژێرخانەی کارەبا بۆ شوێنی دادوەر و داواکارانی گشتیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستەبەر دەکات و تەقاندوویانەتەوە.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند شەوی ٢٢ـی ئایار لە کاتژمێر ١:٣٠ خولەک دژی ئەو ژێرخانەی کارەبا بۆ شوێنی دادوەر و داواکارانی گشتیی دەستەبەر دەکات چالاکی دانانی بۆمبی چێنراویان ئەنجامداوە.

لە چالاکییەکەدا ژێرخانەکە تەقێنراوەتەوە و تەقینەوەیەکی مەزن ڕوویدا، دەربارەی چالاکییەکە ڕایانگەیاند: “دادوەر و داواکارانی گشتی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت کوردستان لە تاریکیدا بهێڵنەوە، ڕۆژانە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە هێرش دەکەنە سەر تێکۆشانی ڕەوای گەلەکەمان، هەزاران هاوڕێمان بە پاساوی بێ بنەما دەخەنە زیندان، بۆیە ناهێڵین لە ماڵەکانیاندا ئاسوودە بن.”

ب.گ

Comments are closed.