شارەوانی سلێمانی لەبارەی درووستكردنی خانوو لەسنووری چەند گوندێك هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی دانیشتووانی ئەو گوندانە ئاگاداردەكاتەوە كە بڕیاری فراوانكردنی سنوورەكانیان بۆ دەرچووە كە بەبێ رێگاپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەكەن و هەیكەل تەواونەكەن و دەشڵێت:

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە دروستکردنى خانوو لە سنووری چەند گوندێکی ناو ماستەرپلانى شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.

شارەوانی سلێمانی دەڵێت: لە ڕێگای تیمەكانمان لە بەشی زیادەڕەویی تێبینیمان كردووە كە تێگەیشتنێكی هەڵە بۆ فراوانكردنی حەرەمی ٢٥ گوندەكە لە ئارادایە و ژمارەیەك لە هاوڵاتییان بەبێ ڕێگاپێدانی شارەوانی كەوتوونەتە تەواوكردنی هەیكەل و دروستكردنی خانوو.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوەی پێویستە هاوڵاتییان بیزانن ئەوەیە كە حەرەمی ئەو ٢٨ گوندە بەپێی نەخشەی كادسترۆ دیاریدەكرێت نەك بەپێی نەخشەی شارەوانی، بۆیە ئەو زەوی و خانووانەی كە دەكەونە نەخشەی شارەوانی كە بۆ گوندەكە كراوە مەرج نییە بكەونە حەرەمی گوندەكەشەوە، بە تایبەت گوندەكانی مەلاداود و هوانە و كانی شینكە، چونكە حەرەمی ئەو سێ گوندە بچووكە و زۆربەی زەوی و خانووەكانی ئەو سێ گوندە دەكەوێتە دەرەوەی حەرەمی گوندەكەوە.

هاوكات شارەوانی سلێمانی هۆشداریشیدا، بەبێ ڕێگاپێدانی شارەوانی خانوو دروست نەكەن و هەیكەل تەواونەكەن، چونكە شارەوانی بەرپرس نییە لە هەر زەرەر و زیانێك كە بەهۆی دروستكردنی خانوو بەبێ رێگاپێدان بەر هاوڵاتییان بكەوێت.

هـ.ح

Comments are closed.