ناوەندی هەواڵەکان
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە شاری ئاگری بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی شارەوانییەکانی کرد و ڕایگەیاند، شارەوانی ماڵی گەل و زامنی دیموکراسییە.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی شارەوانییەکانی ئاگری کرد.
لە سەردانەکەدا، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و پەرلەمانتاری ئاگری نەجلا دەمیر یاوەری باقرخان بوون.
شاندەکە سەرەتا سەردانی شارەوانی گیادینی کرد، باقرخان و شاندی یاوەری لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانی حەیات زۆربای و عەدنان دۆغانەوە پێشوازیان لێ کرا، پاشان شاندەکە جەژنی قوربانیان لە شارەوانییەکە پیرۆز کرد.
پاشان چوونە ناوچەی ئاڤکەڤری ئاگری، باقرخان و شاندەکە لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانی جەمیلە دوومان و محەمەد عەلی بوداکەوە پێشوازیان لێ کرا.
باقرخان جەژنی قوربانی لە شارەوانییەکە پیرۆز کرد و لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانی دوا، پاشان شاندەکە سەردانی ئاگری’یان کرد و جەژنی هاوسەرۆکانی شارەوانی هەزال ئاراس و مەمەد ئاکوشیان پیرۆز کرد.
باقرخان لە سەردانەکاندا وتی: “نموونەی هەرە دیاری تاڵانی قەیوم گیادینە، شارەوانی ماڵی گەل و زامنی دیموکراسی هەرێمییە، ئێستا کاتی خەباتی شەو و ڕۆژە”.
ب.گ
Comments are closed.