١١٣ ڕۆژە ئێشکگریی دادپەروەریی شەنیاشار بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

ئێشکگری دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار، لە ڕۆژی ١١٣ـیەمیندا لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا بەردەوامە، ئەمڕۆش لەلایەن کارین برونزەل، سکرتێری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی “ئێس تی فاکۆربوندێنت”، گەورەترین سەندیکای کرێکاری لە سوید سەردانی کرا.

ئێشکگری دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕەکەی لە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا، لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەردەوامە.

ئەمڕۆش هەریەک لە کارین برونزەل، سکرتێری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی “ئێس تی فاکۆربوندێنت”، نوێنەرانی کۆنفێدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەریی، ئەندامانی بەڕێوەبەریی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، بپارتی سۆسیالیستی ژێردەستەیی، سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە، ئێشکگریی دادپەروەریی سەڤینچ چاکر، کە کوڕێکی دوای کودەتاکەی ١٥ـی تەمووزی ٢٠١٦ دەستگیر کرا، لە ٣٤مین ڕۆژیدا بەردەوامە، سەڤینچ چاکر دوای کەریگەربوونی بە ئەمینە شەنیاشار دەستی بە چالاکییەکەی کرد.

ب. جـ

Comments are closed.