حوسییەکان لە دەریاى سوور هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی ئۆکراینی

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، لە دەریا سوور حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئۆکراینی بەهۆیەوە ئاگریکی گەورە لەناو کەشتییەکدا کەوتووەتەوە، دەشڵێن، هێزەکانمان توانیان تیمی کەشتیوانییەکە ڕزگار بکەن، بەڵام یەکێک لە کەشتیوانەکان بە سەختی برینداربووە.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا “سێنتکۆم” سەبارەت بە هێرشێکی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئۆکراینی لە دەریاى سوور ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دەریا سوور حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئۆکراینی بەهۆیەوە ئاگریکی گەورە لەناو کەشتییەکدا کەوتووەتەوە.

دەشڵێن، هێزەکانمان توانیان تیمی کەشتیوانیەکە ڕزگار بکەن، بەڵام یەکێک لە کەشتیوانەکان بە سەختی برینداربووە.

لە کۆتایدا هاتووە، حوسییەکان هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکەن، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بۆ لێپرسینەوە لە حوسییەکان.

ڕ.ش

Comments are closed.