رۆژەڤ

بڕیارە کاتژمێر ١١:٣٠ لەچوارچێوەی ئەرکی چاودێریکردنی فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ بەسەردانێکی فەرمى بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.

لیژنەی بانکی زانیاری گۆیژە بپارێزە هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی پانێلی دووەم دەربارەی دەستدرێژی و پێشلکارییە ژینگەیەکان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت ژینگەی سروشتی شاخی گۆیژە بۆ ئەم مەبەستەش دوو پانێل پێشکەش دەکریت بابەتی یەکەم، کاریگەرى بیناسازی لەسەر ژینگە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، چرۆ علی سەرۆکی ڕێکخراوی چاکردن و پاراستنی وزە لەسێکتەری بینادا مامۆستای زانکۆ بابەتی دووەم، گۆیژە لەنێوان پلان و بێ پلانیدا مامۆستا ئاڤان عەلی ئەندازیاری پلانسازی شار، مامۆستای زانکۆ سێ شەمە کات ٥ ئێوارە لە ڕێکخراوی ئازادبوون بەڕێوە دەچێت.

کاردانەوەکان لەدژی تۆمەتەکانى وەزارەتى ناوخۆی هەرێم و عێراق بەردەوامە.

ئۆپەراسیۆنى سەربازی دەوڵەتى داگیرکەری تورک لە خاکی هەرێمی کوردستان، و بێدەنگی حکومەتى هەرێم و عێراق لەوبارەیەوە.

ئەمڕۆ ٢٥٢ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنى سلێمان ئەحمەد تێپەڕ دەبێت.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ٢١٩ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

ڕۆژى ٢٦ـی مانگى ڕابردوو وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان دیاریکرا.

تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

Comments are closed.