ڕۆژەڤ

پارێزگارى مەخمور و شنگال دیاریکران و پەدەکە لە پۆستەکانى ئەو ناوچانە دوورخرانەوە.

کاتژمێر ٩ـی سەر لەبەیانی، مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدات لە بەردەم نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵە (تەواونەکراوەکەی) کەلار، کە چەند ساڵە بە تەواونەکراوی ماوەتەوە و پێویستییەکەی هەنوکەیی و ڕۆژانەیە بۆ تەواوی خەڵکی گەرمیان و ناوچەکە، بە مەبەستی تەواوکردن و دووبارە دەستبەکارکردن تێید.

کاتژمێر ٥ـی ئێوارە، لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی لە شاری سلێمانی، لە دژی داگیرکاریی و تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، چالاکی ناڕەزایی و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدەدرێت.

کاردانەوەکان لە بەرامبەر وتەى بەرپرسانى پەدەکە و عێراق لەبارەى سوتاندنى بازارەکانى هەولێر و دهۆک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ٢٥٣ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنى سلێمان ئەحمەد تێپەڕ دەبێت.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ٢٢٠ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردووە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

ڕۆژى ٢٦ـی مانگى ڕابردوو وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان دیاریکرا.

تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.