سێ حاڵەتى توشبوون بە تاى خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستى هەولێر بڵاوى کردەوە، پاش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت، کە سێ هاوڵاتیی تووشبووی نەخۆشی تای خوێن بەربوونن و دوو لەوانە خەڵکی شاری هەولێرن و ئەویتریان خەڵکی شاری بەغدایە.

بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستى هەولێر لەبارەى توشبونى سێ هاوڵاتیى بە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون و دۆخى تەندرووستیان لە ئێستادا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوابەدوای گومانی سێ حاڵەت لە هەبوونی نیشانەکانی پەتای خوێنبەربوون، سامپڵەکانیان ناردرا بۆ تاقیگەی ناوەندی لە شاری بەغداد بۆ پشت ڕاستکردنەوەی دەست نیشانکردنیان.

 دەشڵێن، دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت، کە ئەم سێ هاوڵاتییایە تووشبووی نەخۆشی تای خوێن بەربوونن و دوو لەوانە خەڵکی شاری هەولێرن و ئەویتریان خەڵکی شاری بەغدایە.

باس لەوەشکراوە، لەئێستادا هەرسێ نەخۆشەکە لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندرووستیان جێگیرە.

لەبارەى تەمەنى ئەو کەسانەى توشبووى نەخۆشیەکەن بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

یەکەم-هاوڵاتی خەڵکی شاری بەغدایە و تەمەنی (٤٠) ساڵە.

دووەم- هاوڵاتی خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی (۲٨)ساڵە.

سێیەم- هاوڵاتی خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی (۳۲)ساڵە.

ئ.م

Comments are closed.