هۆکارەکانی ئازاری گوێ کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر شاهۆ حەوێزى دەڵێت، درووستبوونى ئازارى گوێ چەند هۆکارێکى هەیە لەوانەش زیادبوونی مادەی مۆمی- شەمعی گوێ، هەوکردنی گوێی ناوەڕاست یان گوێی دەرەوە، کوون بوونی پەردەی گوێ بە هەر هۆکارێک بێت، هەوکردنی ددان و پووک و هەوکردنی گیرفانەکانی لووت.

دکتۆر شاهۆ حەوێزى، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى قوڕگ، گوێ و لوت لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانی ئازاری گوێ دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

هۆکارەکانی ئازاری گوێ کامانەن؟

یەکەم- زیادبوونی ماددەی مۆمی- شەمعی گوێ.

دووەم- هەوکردنی گوێی ناوەڕاست یان گوێی دەرەوە.

سێیەم- ئەزێت بەرکەوتن بەهۆی بەرزی پەستانی هەوا بۆ سەر گوێ لە شوێنە بەرزەکان و ناو فڕۆکە.

چوارەم- ئەزێت بەرکەوتن بەهۆی گوێ پاک کردنەوە بە شێوەیەکی نادرووست.

پێنجەم- کوون بوونی پەردەی گوێ بە هەر هۆکارێک بێت.

شەشەم- بوونی تەنی نامۆ یان زیندەوەر لەناو گوێ.

حەوتەم- هەوکردنی گیرفانەکانی لووت.

هەشتەم– هەوکردن یان هەستیاری قورگ و لۆزەتێن.

نۆیەم- هەوکردنی ددان و پووک.

دەیەم- هەوکردنی جومگەی شەویلاک

 ئ.م

Comments are closed.