ئەردۆغان یاسایەکی تایبەتی بۆ زاواکەی پەسندکرد

چوؤرشەممە, 24 ماي 2017 – 10:31 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

بۆ ئەوەی بتوانێ داراییەکانی لە دوبەیەوە بۆ تورکیا بگوازێتەوە بەبێ ئەوە باج بدات، یاسایەکی تایبەتی بۆ زاوای ئەردۆغان لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراو ئەردۆغان-یش واژۆی لەسەر یاساکە کرد.

هەفتەنامەی دێرشپیگڵی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، کە ئاکەپە بۆ ئەوەی بەرات ئاڵبایراک هاوسەری ئەسرای کچی ئەردۆغان لە دانی باج بدزێتەوە، یاسایەکی تایبەتی بۆ پەسندکردووە.

ئاڵبایراک، وەزیری وزەی تورکیا و خاوەنی کۆمپانیای بازرگانی نەوتی چالیکە و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی سەباح-یشە، کە یەکێکە لە ڕۆژنامە لایەنگرەکانی سیاسەتەکانی ئەردۆغان، بەپێی یاسای تورکیا ئاڵبایراک بۆ گواستنەوەی داراییەکانی لە دوبەیەوە بۆ تورکیا پێویست بووە بڕی ٢٠%ی داراییەکانی بۆ باج تەرخان بکات، بەڵام یاسایەک تایبەت بە ئەو پەسند کرا تا ئەو باجە نەدات، کە دەکاتە دەیان ملیۆن یۆرۆ.

ئاڵبایراک لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ خۆدزینەوەی لە دانی باج بە یارمەتی وەزیری دارایی تورکیا پرۆژەیاسایەکی ئامادەکرد و چەند ڕۆژ پاشتریش بینالی یلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەو پرۆژەیاسایەی ئاراستەی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی دەنگی لەسەربدرێت.

پاشان پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکەپە ئەو پرۆژەیاسایەی پەسندکرد و دواتریش ئەردۆغان جێبەجێکردنی یاساکەی پەسندکرد تەنیا بۆ ئەوەی زاواکەی ئەو بڕە باجە نەدات.

س.ح

Leave A Reply