شەممە, 28 ينا 2017 – 10:48
ڕۆژنیوز – سلێمانی
سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان (یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، بزوتنه‌وه) ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووەم و به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی کاری هاوبه‌شی نێوانیان، کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجام دەدەن.
کەمێک پێش ئێستا، لە مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوەی نێوان یەکگرتووی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامنی کوردستان دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا،هه‌ریه‌که له سەلاحەدین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو، عەلی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی، عیرفان عەبدولعەزیز ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئامادەن و سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکەن.
مەبەستی کۆبوونەوەی ئەو سی لایەنە ئیسلامییە، یەکگرتینیانە بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی.
ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ئەو سێ لایەنەیە و کۆبوونەوەی یەکەم-یش لە رۆژی ٣١/١٢/٢٠١٦ لە بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانمی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەی ٣١/١٢/٢٠١٦ دا بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ئەو سی لایەنە و تاوتوێ کردنی شێوازی لێکنزیکبوونەوەیان.
ئه‌و سێ لایه‌نه ئیسلامییه ئیستا له‌په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان و خاوه‌نی ١٧ کورسین، یه‌کگرتوو ١٠کورسی و کۆمه‌ڵ شه‌ش کورسی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی خاوه‌نی یه‌ک کورسیه.
ش.ف