ژنانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بەشداری ڕیزەکانی ئاسایش دەبن

چوؤرشەممە, 24 ماي 2017 – 12:51 

رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ژنانی پێکهاتەی عەرەب لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب بەشداری ریزەکانی ئاسایشی شاری حەلەب دەبن بۆ ئەوەی ئارامی گەڕەکەکانیان بپارێزن.

پاش ئەوەی شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبیان لەچنگی چەتەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا ڕزگارکرد، هاوڵاتیان دەستیان کردووە بە ڕێکخستنی خۆیان.

لەم چوارچێوەیەشدا چەندین ژن لە لە پێکهاتەی عەرەب بەشداری هێزەکانی ئاسایشی ئەو گەڕەکانە بوون بۆ ئەوەی ئارامی گەڕەکانیان بپارێزن، ئەو ژنانە دەڵێن کە تێکۆشانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان کاریگەری زۆری لەسەر ئەوان بووەو هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە بیر لەمە بکەنەوە کە هەوڵبدەن بۆ پاراستنی خۆیان.

ئەو ژنانە هەروەها دەڵێن, لەو کاتەی گەڕەکەکانمان لەلایەن شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە ڕزگارکراون چیدی لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی هاوپەیمانی نیشتمانیدا نەماوین و دەتوانین بیر لەوە بکەینەوە کە بەشداربین لە لە کاروباری بەڕێوەبردنی گەڕەکەکانماندا.

س.ح

Leave A Reply