پۆلیسی ورمێ هەواڵی تیزاب پێداکردنی ژنە کاندیدەکە ڕەتدەکاتەوە

چوؤرشەممە, 24 ماي 2017 – 12:51 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی تیزاب پێداکردنی روئیا دیباوەند، کاندیدێکی ئەنجومەنی شارو گوندەکانی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، پۆلیسی پارێزگای ورمێ ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی کوردپرێسی ئێرانی، پۆلیسی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، کە هەواڵی بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە پێداکردنی تیزاب بەو کاندیدە ژنە لە گەڕەکی ئیساری ورمێ ڕەت دەکەینەوە.

پۆلیسی پارێزگای ورمێ ڕاشیگەیاندووە، ئەو هەواڵە ڕاست نییە و دەنگۆیەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

هاوکات وتەبێژێک بەناوی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ورمێ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی زانکۆی ئازاد وتویەتی، ئەم هەواڵە رەت دەکەینەوە و هیچ رووداوێکی لەو جۆرە نەهاتوەتە لای ئێمە.

د.خ

Leave A Reply