سودان بەشیر ڕادەستی دادگای لاهای دەکات

چوؤرشەممە, 12 فبر 2020 – 11:05  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

بەرپرسانی حکومەتی ڕاگوزەری سودان ڕایانگەیاندووە، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سودان ڕێککەوتوون بە ڕادەستکردنی بەشیرو بەرپرسانی باڵای پێشووی وڵات بە دادگای لاهای.

دوای ٣٠ ساڵ لە حوکمڕانی وڵات، ساڵی ڕابردوو عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی سوودان لە ژێر فشاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیدا ڕازی بوو بە ڕادەستکردنی دەسەڵات بە سوپا، ئەوەش دوای خۆپیشاندان و مانگرتنێکی چەند مانگی هات بۆ ڕووخانی دەسەڵاتی بەشیرو دەست و پێوەندەکانی.

پێشتر دادگای لاهای نێودەوڵەتی، عومەر حەسەن بەشیری تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و کوشتنی بەکۆمەڵ لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی دارفۆر لەساڵی ٢٠٠٣.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: ئەو شەڕەی لە دارفۆر ڕوویداوە، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس تیایدا کوژراوە و نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریش ئاوارەبوون.

ک.س

Leave A Reply