چوؤرشەممە, 12 فبر 2020 – 11:40 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
فەرماندەیی گشتیی سوپای سوریا دەربارەی زیادکردنی هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێرشەکانی تورکیا دژی یاسای نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بەردەوامە و جوگرافیای سوریا پێشێل دەکات.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”ڕژێمی تورکیا هاوکاریی ئەو تیرۆرستانە دەکات، کە لەناو خاکی سوریادا باڵادەستن، سڤیل دەکەنە قەڵغان بۆ خۆیان و کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدەن، بۆئەوەش یەکینە سڤیلیی و سەربازییەکانی هێناتەوەتە هەندێک ناوچە، هێرشە مووشەکییەکانیان لەو ناوچانە زیادکردووە، هەروەها سەربازی زیاتری هێناوەتە ناوچەکە”.
لەر کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە:”یەکینە قارەمانەکانمان بە بەردەوامیی وەڵامی هێزی داگیرکەری تورک دەدەنەوە، هەروەها تەواوی جوگرافیای سوریا، وڵات و هاوڵاتیان دەپارێزن، ئەرکی یاسایی و دەوڵەتیی پێکێدێنن”.
ش.ف