دەوڵەتی داگیرکەریی تورک ئامێدی بۆردوومان دەکات

ناوەندی هەواڵەکان فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چیاکانی سەر بە شارەدێی دێرەلوک لە سنووری ئامێدی سەر بە پاریزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن. بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک،…

هەپەگە: درۆنێکمان تێکشکاند و سێ داگیرکەر سزا دران

ناوەندی هەواڵەکان ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لەبارەی دواین ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند، لە دوای چالاکییە گیانبازییەکەی هێزەکانمان بۆ سەر وەزارەتی…

پۆلیسی تورک تەرمی کانیڤار ئەرداڵ دەڕفێنێت

ناوەندی هەواڵەکان پۆلیسی تورک، تەرمی کانیڤار ئەرداڵ ناسراو بە (حەسەن ئۆگوز) ئەندامی تابوری نەمران-یان ڕفاندووە، کە دوێنی لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا. پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک داوایان لە خانەوادەی شەهید…

ژنانی مەخموور لە دژی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل بانگەوازییەکیان لە UN کرد

ناوەندی هەواڵەکان ژنانی کامپی مەخموور، ژنە نووسەر و ئەکادیمیسیانی کورد ناگیهان ئاکارسەلیان بەبیرهێنایەوە، کە ساڵێک لەمەوبەر لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا و یاداشتی ١٥٠ ژنیان خوێندەوە لە تەواوی جیهانەوە و بانگیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە دەمودەست…

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بناری قەندیلی بۆردوومان کرد و قوربانی هەیە

بناری قەندیل ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دوو جار لەسەر یەک بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی برینداربوون و  ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون کە برینی یەکێکیان سەختە. پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی…

بەهاى دۆلار و زێڕ بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزین

ناوەندى هەواڵەکان نرخى گرامێک زێر بە ٦١ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەبڕى دوو هەزار دینار دابەزى، هەروەها نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى دوو هەزار دینار دابەزى. لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە…

تەرمی شەهید دەنیز لە هەولێرەوە بەرەو زێدی خۆی بەڕێکرا

هەولێر تەرمی شەهید دەنیز جەودەت، نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان، بە مەراسیمێکی شایستە لە ھەولێرەوە بەرەو شارۆچکەی گەڤەری باکووری کوردستان بەڕێکرا و لەوێ بە خاكی دەسپێرن. بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بە مەراسیمێکی شایستە، تەرمی شەهید دەنیز…

ناسنامەی سێ شەهیدی هێرشەکەی عەربەت ئاشکرا کرا

ناوەندی هەواڵەکان لە پاش هێرشە ئاسمانییەکەی سەر فڕۆکەخانەى کشتوکاڵی عەربەت دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند سێ ئەندامیان لەو هێرشەدا شەهید بووە بە ناوەکانی (هیوا قادر حسێن، ئیڤان عەدنان حسێن، ڕابەر ئەنوەر محەمەد) جەختیشیان کردەوە، "تۆڵەی شەهیدەکانمان لە…

ئەحمەد قەرەمووس: لە هێرشی سەر کەنەکە ئاسایشی هەولێر بەرپرسیارە

ناوەندی هەواڵەکان ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە ڕایگەیاند، هێرشێکی بەمجۆرە لە ناو شاری هەولێردا تاوانێکی گەورەیە و ئاسایشی هەولێر لەم هێرشە بەرپرسیارە، ئاسایشی هەولێر لەبەر ئەوەی وێڕای هەموو ئەو هەڕەشانەی لەسەر کەنەکە هەیە و ئەمنییەتی…

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پارە بۆ هەرێم بنێرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بە ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ هەر مانگێک، ئەوەش بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە نزیکەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكاییەتی محەمەد شیاع سوودانی…