جۆری گەڕان
ژینگه
منداڵانی باخچەی ساوایان و پۆلیس پێکەوە نەمامیان چاند
بەئامانجی خۆشەویستکردنی ژینگە و ژینگە پارێزی لای منداڵ، لە چالاکییەکدا منداڵانی باخچەیەکی ساوایان لە کەلار، لەگەڵ بەشێکی پۆلیسدا، نەمامیان چاند.
پارتی سەوزی کوردستان: با پێشمەرگە فێری خۆشویستنی ئاژەڵ بکرێت نەک کەوڵکردنیان
پارتی سەوزی کوردستان ڕەخنەی توند لە پێشمەرگەکانی هێزەکانی ٨٠ دەگرێت، کە ئاژەڵی دەخۆن بەبێ گوێدانە یاساکانی ژینگە و بە کارێکی قێزەون ناوی دەبات، دەشڵێت با پێشمەرگەکان فێربکرێن سروشت و گیانلەبەرانیان خۆش بووێت، نەک کەوڵیان بکەن.
سەرما سیمای ئەشکەوتی چەمی دارشەخسانەی جوانتر کردووە
سەرما و کڕێوە و شۆڕبوونەوەی چلورە بە لێواری ئەشکەوتی چەمی دارشەخسانە لە سنوری شارۆچکەی قەرەداغ، سیمای ئەشکەوتەکەی جوانترکردووە.
٦ سەرپێچیکاری ژینگە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە
شەش هاوڵاتیی لە سیتەک دەستگیرکران، کە هەستابوون بە بڕینەوەی دار بۆ دورستکردنی بینای زیادەڕۆ.
زریان و گەردەلولی زەبینە ژیان لە بەشێکی ئەوروپا دەوەستێنێت
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، زریان و گەردەلولی زەبینە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە ئەوروپا بە گشتیی و ئەڵمانیاش زۆر بە توندیی دەگرێتەوە، بەو هۆیەشەوە دەوامی فەرمیی و گەشتەکان ڕادەگیرێن.
کەمپەینێک بۆ پاراستنی ئاژەڵانی بێلانە ڕاگەیەندرا
لەشاری سلێمانی کەمپەینێک بۆ پاراستنی ئاژەڵانی بێلانە ڕاگەیەندرا، لە کەمپەینەکەدا، خۆراک و پارە و دەرمان کۆدەکرێتەوە، ئەوە پارەیەی کۆدەکرێتەوە شوێنی بۆ ئاژەڵانی بێلانە پێدروستدەکرێت، لەشوێنە جیاوازەکانیش خۆراکیان بۆ دادەندریت، هەروەها…
بەهۆی بەفربارینەوە هۆشداریی دەدرێتە شۆفێران و هاوڵاتیان
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران داوا دەکات هاوڵاتیان بۆ خۆشی سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، دەشڵێن، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە ئەمشەوەوە بەفرێکی زۆر دەبارێت و دوانیوەڕۆی یەکشەممە کۆتایی دێت و…
لەکاتی ڕزگارکردنی دوو کەسدا ٥٠ کەس دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە
لەکاتی ڕزگارکردنی دوو کەسدا لە شاری وانی باکوری کوردستان، ٥٠ کەس دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە.
ژینگەی هەولێر لە مەترسیدایە و هۆکارێکی سەرەکیی شێرپەنجەیە
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە پیسبوونی زیاتری ژینگەی هەولێرو ڕایدەگەیەنێت، هەبوونی كارگەو پاڵاوگەی نایاسایی نەوت هۆكاری سەرەكین بۆ پیسبوونی ژینگەی شارەکە، پزیشکێکیش پیسبوونی ژینگە بە هۆکارەی سەرەکی…
بە وێنە… بەفر سلێمانی سپی پۆشکردووە
جارێکی دیکە بەفر ڕووی لە بەشێکی زۆری شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت ناوەندی شاری سلێمانی کرد و سپی پۆشکردنی شارەکە سیمای جوانتری بەسلێمانی بەخشیوە و جوانتریکردووە، بە وهۆیەشەوە بەشێک لە خوێندنگاکان کرانە پشوو.