ئاگرەکەی ئوسترالیا پێش بارانبارین کۆنترۆڵکرا

دووشەممە, 13 ينا 2020 – 14:55  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ویلایەتی نیو ساوس وێڵز، دوایین خاڵی ئاگرە بەهێزەکە بوو، کە بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە بە یارمەتی کەشوهەوای ناوچەکە کۆتاییان پێهێنا، بەڵام هێشتا لە ویلایەتی شاین فیتز سیمونز پریشکی ئاگرەکە بە کزی ماوەو چاوەڕێ دەکرێت لە یەکەم باران باریندا کە بەرپرسانی کەشناسی پێشبینییان کردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بکوژێتەوە.

دەزگای خزمەتگوزاری نیشتیمانی ئوسترالیا بڵاویکردووەتەوە، ڕووبەری ئەو شوێنانەی کە ئاگرەکە سوتاندونی، سێ هێندەی شاری لەندەنی بەریتانیایە.

بەپێی ئامارەکان، مەزەندە دەکرێت نزیکەی یەک ملیار ئاژەڵی جۆراو جۆر بەهۆی ئاگرەکەوە سوتابن، لە هەندێک شوێنیش ئاژەڵ و دارستانەکان بە تەواوی لەناوچوون.

س.ح

Leave A Reply