کازمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی بردە بەسرە
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بەیانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته پارێزگای به‌سڕه و دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دەستپێکرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، کازمی بڕیاریداوە هەرجارە و لە پارێزگایەکدا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەببەن.
دوێنێش لە پارێزگای کەربەلا پرۆژه‌ی ڕێگای ئیمام حسێنی كرده‌وه کە ڕۆڵی ده‌بێت له نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ له‌كاتی بۆنه ئاینییه‌كان ئەو شارە.
لە میانی وتەیەکیشدا ڕایگەیاند، پلانێكی چاكسازی هه‌یه بۆ فراوانتركردنی داهاته‌كانی وڵات و پەرە بە کاراکردنی سێكته‌ره‌كانیتر دەدەن.
س.ح
Comments are closed.