سوپای ئیسرائیل گەیشتە ناوەند و ڕۆژئاوای شاری ڕەفح

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی فەرمی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، بۆ سێیەم ڕۆژی لە سەر یەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە شاری ڕەفح لە باشووری کەرتی غەزە بەردەوامە و هێزەکانی ئیسرائیل ناوچەی موسەلبا لە ناوەندی شارەکە بۆردوومان دەکەن و لە ڕۆژئاواوە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی زەیتون و تەل هەوا.

کەناڵی فەرمی فەڵەستین سەبارەت بە نوێترین پێشڕەوی سەربازی هێزەکانی ئیسرائیل لە شاری ڕەفح هەواڵێکیان بڵاوکردەوە.

کەناڵی فەرمی فەڵەستین دەڵیت: بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەر یەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە شاری ڕەفح لە باشووری کەرتی غەزە بەردەوامە و هێزەکانی ئیسرائیل ناوچەی موسەلبا لە ناوەندی شارەکە  بۆردوومان دەکەن و لە ڕۆژئاواوە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی زەیتون و تەل هەوا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپای ئیسرائیل دەستی کردووە بە ڕووخاندنی ماڵ و باڵەخانە گەورەکان و تا ئێستا ٢٥ ناوچەی کردووەتە ئامانج.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا تەنیا لە شاری رەفح ١٠ کەس کوژراون و  ٧٢ کەسی دیکە بریندارن.

باسی لەوەشکرد، تا ئەم ساتە هێزەکانی ئیسرائیل لە هێرشکردن بەردەوامن و بەرەو شەقای هەشت لە ناوچەی موسەلبا دەڕۆن، لە هەمانکاتدا بەشێکی دیکەی هێزەکانیان بە بەردەوامی گەمارۆی دەروازەی شارەکەیان داوە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕ.ش

Comments are closed.