ڕۆژەڤی ٣١-٨-٢٠٢٠

-کۆمەڵەی ژیانەوەی گەنجان، ٥٠ هەزار واژۆیان دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کۆکردەوە و هاوپێچ لەگەڵ یاداشتێک پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەکەن، لە نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازییان لێدەکرێت..کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، پێشانگای  هونەری ژنان دەکاتەوە ، کە تیایدا بەرهەمی کاری سیرامیک، پەیکەرتاشیی، شێوەکاریی و کاری دەستیی نمایش دەکرێت، کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی..بەڤیدیۆ

٣٠ ساڵە لە گژوگیای چیاکانی پێنجوێن، چارەسەری سروشتی دروستدەکات، بووەتە حەکیمێک بۆ دەردی ئەو دەردەدارانەی کە چەندین ساڵە بە ئازارەوە دەتلێنەوە و دەرمانی کیمیایی نەیتوانیوە چارەسەریان بکات...بەڤیدیۆ

-چاودێرێکی سیاسیی لە شاری هەولێر، دەربارەی مەترسییەکانی سەر باشوری کوردستان دەدوێت و دەڵێت، ئەگەر یەکدەنگ نەبین ئەوەشی هەمانە لەدەستی دەدەین، دەشڵێت باشوری کوردستان لەگەڵ پارچەکانیتر دەتوانێت ڕۆڵێکی باش لە ناوچەکەدا بگێڕێت و پێگەی کورد قایم بکات...بەڤیدیۆ

 ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێرشی کردەسەر گوندی بەحرەیا لە خانەسۆری شەنگال، کە ناڕزایەتیی خەڵکی شەنگالی لێکەوتەوە، لەسەر ئەو بابەتە نوێنەری ڕێکخراوەکانی شەنگال بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن…بەڤیدیۆ

ئەگەر ٣١ی ئاب لای هەندێک تەنها خیانەتێک بێت، ئەوا مێژوو و ڕۆژی ئەمڕۆمان پێمان دەڵێت: ئەوە تەنها خیانەتێک و ڕووداوێکی شۆکهێنەر نەبووە بۆ سەردەمێکی دیارییکراو، بەڵکو ئەوە مۆدێلێکی پەنگخواردووە لە ڕابردوو و ئێستای باشوری کوردستان، کە هەرجارە و لە بەرگێکی نوێدا خۆی دووبارە دەکاتەوە، ٣١ی ئاب چۆن ڕوویدا؟ دوای ئەو بەروارە چۆن خیانەت وەک مۆدێلێک لای پەدەکە و یەنەکە درێژەی پێدراوە؟ لەم دۆسیەیەدا خراونەتەڕوو...بەڤیدیۆ

Comments are closed.