ڕۆژەڤی ١-٩-٢٠٢٠

– بەدروشمی ( ڕوئیای ژن  هەوێنی ئاشتیە ) ڕێکخراوی نوێگەر بۆگەشەپێدانی هونەریی، لە۱ی۹ڕۆژی جیهانی ئاشتییدا کۆڕێکی هاوبەشی چیرۆک خوێندنەوە بۆ هەردوو چیرۆک نوس ( کەتان خادمی و هەوار محمد ) ڕێکدەخات ..

هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشن بە

چیرۆکنووس”شیرین.ک”

شوێن / ماڵی سۆفی کەریمی سەڕاج – سلێمانی ناوەندی شەقامی سابون کەران و ئۆرزدی بەرامبەر مزگەوتی شێخ محمەد بەرزنجی..٥:٣٠ خولەک..بەڤیدیۆ

– بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ئاشتیی، ‘کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان’ بە دروشمی (با بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلان تێبکۆشین) گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات..کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی…بەڤیدیۆ

-گروپی نۆڤا کاتژمێر ٥ی ئێوارە یادێک بۆ بەکر عەلی سازدەکات لە بەردەم باخی گشتیی…لە چایخانەی میللەت-ی شاررۆچکەی کەلار-یش یادی ئەو شاعیرە دەکرێتەوە..کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک..بەڤیدیۆ

-ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی ئاشتییدا ڕێپێوانێک ساز دەکەن، لە شاری سلێمانی لەبەردەم باخی گشتییەوە بۆ سەهۆڵەوەکە..بەڤیدیۆ

Comments are closed.