ماکرۆن داوادەکات تورکیا چەتەکانی سوریا نەبات بۆ لیبیا

یەكشەممە, 19 ينا 2020 – 19:05  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەوڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی لوتکەی ئاشتی بە بەشداریی چەندین سەرۆکی وڵاتە کاریگەرەکانی دونیا ئەنجامدرا، لە پێناو ڕاگەیاندن و ئاگربەست لە لیبیا.

پێش چەند ڕۆژێک، ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا چەتەکانی سەر بە تورکیا دەردەکەوتن لە فڕۆکەیەکدا، کە دەوڵەتی تورک لە سوریاوە دەیبردن بۆ لیبیا، بۆ ئەوەی شەڕی هێزەکانی خەلیفە حەفتەریان پێبکات.

کەمێک پێش ئێستا لەنێو دانیشتنی لوتکەی ئاشتی لە ئەڵمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوایکرد، کە ناردنی ئەو چەتانە لە سوریاوە بۆ لیبیا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕابگیرێت.

شایەنی باسە، لە دانیشتنەکەدا ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش ئامادەیە و پێش ئەنجامدانی دانیشتنەکە ئەردۆغان هەڕەشەی لە هێزەکانی خەلیفە حەفتەر دەکرد.

د.ع

Leave A Reply