-لەبەردەم دادگای سلێمانی، گروپی ویژدان لەپێناو خاوەندارێتی لەلاڤەی ٨ ساڵان و باوکی، دوای ئەو ستەم و بێ مافیەی بەرامبەریان کرا لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتییەوە، ئەویش بەئازادکردنی تاوانبارانی ئەو کەیسە و فشار خستنە سەریان و وەدەرنانیان لەشاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن، کاتژمێر ١١:٠٠…بەڤیدیۆ
-لە سەکۆی ئازادیی شاری سلێمانی، دەستپێشخەریی دیکموکراتیی گەل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا هەڵمەتێک بەدروشمی “با داگیرکاریی تێکبشکێنین، کوردستان بپارێزین”، ڕادەگەیەنن..کاتژمێر ٥ی ئێوارە..بەڤیدیۆ
-چیرۆکی ئەو کچە هەشت ساڵانەی هەولێر کە ساڵی ڕابردوو بە چەند کەسێکەوە دەستدرێژیی سێکسی کرایەسەر، هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هەڕەشەکان بۆسەر خۆی و باوکی بەردەوامن، ئەوانیش عەوداڵی ژیانێکی ئارام و بەدیهێنانی دادوەریین.
-عەرەبەکانی هۆزی شەممەر کە سەرۆک عەشیرەتەکەیان لە هەولێر نیشتەجێیە، لەگەڵ هۆزێکی دیکەدا دەیانەوێت گوندی پەڵکانە لە سنووری کەرکوک داگیربکەن، دانیشتوانی گوندەکە ماوەی سێ ساڵە ڕووبەڕووی داگیركاری بوونەتەوە و دەڵێن، بە پشتگیری گروپێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق دەیانەوێت زەوی و زاریان داگیر بكەن…بەڤیدیۆ
-دەربارەی هەڵمەت و پەیامەکانی کەجەکە بۆ یەکڕیزی کورد و هۆشداریدان لە خیانەت و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، چاودێرێکی سیایی باس لە مەترسییەکانی سەرکوردستان دەکات و پێیوایە مەترسیداترین مەترسییەکان لەسەر باشوری کوردستان، هەروەها پەیامەکەی کەجەکە بە گرنگ دەزانێت و داوای یەکڕیزیی لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات…بەڤیدیۆ
-لە ناوچەیەکی شاخاوی دوورە دەستدا کە مەترسی شەڕ و بۆردومان یەک پارچە دەورەی داوە، گۆڕستانێکی دێرین و جیاواز هەیە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە و هێشتا هاوشێوەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبینراوە…بەڤیدیۆ
Comments are closed.