ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

  ماڵەکەی مەلیك فەیسەڵ لەناو هەموو ماڵەکانی دیکەی گەڕەکی سەروەرانی شاری هەولێردا جیاوازە، بە تەواوی بووەتە پارچەیەک لە دارستان و لقی دار و گوڵەکان بەناویەکداچوون و شۆڕبونەوەتەوە و سێبەرێکی چڕیان دروستکردووە کە ئاستەمە سیمای ماڵەکەی لەناودا بدۆزیتەوە.

ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان بانگەوازی لە خەڵکی باشوری کوردستان بەگشتی و بە تایبەت گەنجان و ژنان دەکەن، لە پێناو “خاوەنداریکردن لە ڕۆحی شەهید گەنجۆ و بەرەوپێشبردنی کلتور و هونەری کوردی بەشداری لە سێیەمین فێستیڤاڵی شەهید گەنجۆ بکەن”، کە ڕۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت.

دکتۆر هاشم زێباری،ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ڕێژەیەكی زۆری گەنجان كۆچ بەرەو ئەوروپا دەكەن و شێوازیڕۆیشتنەكەشیانڕێكخراوە، بەهەماهەنگیقاچاغچییەکان و ئاسانکاریی تورکیا دەکرێت، دەشڵێت: هۆکارێکی دیکە ئەوەیە دەسەڵاتهیچ ئومێدیکی بۆ گەنجان نەهێشتووە و تورکیاش ئارامی لەسەر سنوورەکان نەهێشتووە، هەربۆیە گەنجان ناچار بەکۆچ دەبن و ئەگەرڕەوشەكەش بەمشێوەیە بێت لە باشوور و بەتایبەت لە بادینان، كۆچی گەنجان زیاتردەبێت.

سێ کەس لەو شەش کەسەی تۆمەتباربوون بە دەستدرێژی کردنە سەر منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە شاری هەولێر دەستگیر کراون و ئەوانی دیکەش هەڵهاتوون، بە وتەی باوکی منداڵەکەش دادگاکان بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ کەیسەکە ناکەن، پارێزەری کەیسەکەش دەڵێت: ئەو ماددەیەی دادوەر بۆ کەیسەکەی  کردووەتەوە پەیوەندی بە دەستدرێژی کردنە سەر منداڵان نییە.

كاردانەوەكان بەرامبەر هەڵمەتی ڕەشبگیریی و دەستگیرکردن، دژی ئەندامان و سیاسەتمەدارانی هەدەپە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا چالاكوانانی سیاسی لە شارۆچكەی ڕەواندز، دەڵێن: ئەوەی توركیا دەیكات كاردانەوەی پەیامی كەجەكەیە كە داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان و چەسپاندنی ئاشتی دەكات، داواشدەکەن كورد پێكەوە پشتیوانی لە كوردانی باكورو ئەندامان و سیاسەتمەدارانی هەدەپە بكەن.

 

 

 

Comments are closed.