ڕۆژەڤی ١٠-١٠-٢٠٢٠

ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠، بە “دەستپێشخەری دیموکراتی گەل” لەساڵیادی گەلەکۆمەی سەر ڕێىەر ئۆجالاندا، خۆپیشاندانێک لە سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی ئەنجا مدەدەن..بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠، لەبەردەم باخی گشتی ڕانیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەر ئۆجالان شەرمەزار دەكرێت…بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دیاری کراوە، لەوچوارچێوەیەدا لە شاری هەولێر بۆ پشتیوانی ئەم کەمپەینە، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە و حزب ولایەنەکانی ناو  کۆنگرەی نەتەوەیی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، و کەسایەتی و چالاکوانان کاتژمێر ١١:٠٠، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەدەبەن…بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠، لە بازاڕی شارۆچکەی کەلار، لە چوارچێوەی کەمپەینی “کات کاتی ئازادییە” برۆشۆر و بڵاوکراوە بڵاودەکرێتەوە…بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، لەدیوانی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبونی دکتۆر دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و وەزیری پلاندانانی عێراق و پارێزگاری سلێمانی لەمەراسیمێکدا پرۆژەی روپیوی هەژاری ڕادەگەیەندرێت، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوایشدا هەر دوو وەزیری پلاندانان باس لەگرنگی روپێوەکە دەکەن کەژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لەوشوێنانەش جێبەجێ دەکرێت کە پێویستن…بەڤیدیۆ

Comments are closed.