سێشەممە, 17 ينا 2017 – 16:37
ڕۆژنیوز ـ هۆشمه‌ند کوردى
نه‌خۆشییه‌ک که توشى پێست ده‌بێت و ناوى (لیشمانیا)یه، ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه له گه‌رمیان بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌رپرسێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستیش باس له هۆکاری بڵاوبونه‌وه‌ى زیاتری ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌کات.
نه‌خۆشی (لیشمانیا) یاخود (حه‌ب به‌غداد) نه‌خۆشیه‌که توشى پێست ده‌بێت و له له‌شی مرۆڤدا ده‌رده‌که‌وێ و له ڕێگاى مێشوله‌یه‌که‌وه به ناوى (لم) ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤه‌کان، به‌ڵام مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانى ئه‌و که‌سه نیه که توش ده‌بێت.
کامه‌ران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئه‌مڕۆ به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: “هۆکاری زیادبوونى نه‌خۆشی (لیشمانیا) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیسبوونى ژینگه و هاتنى ئاواره عه‌ره‌به‌کان بۆ هه‌رێمى کوردستان و گه‌رمیان به تایبه‌تى، مه‌رجیش نیه ئه‌وه‌ى ئه‌و زامه له جه‌سته‌ى ده‌رکه‌وت ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى گرتووه، به‌ڵکو پێویسته پزیشیکى پسپۆر بیبێنێ و ئه‌و کات بڕیاری له‌سه‌ر بدات”.
کامه‌ران محه‌مه‌د وتیشی: نه‌خۆشى لیشمانیا ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له سنوری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په و سه‌نگه‌ره‌کانى هێزى پێشمه‌رگه بڵاوبویه‌وه و له ئێستاشدا ئه‌م نه‌خۆشیه، به زۆری دانیشتوانى گوندی دوانزده ئیمام و شارۆچکه‌ى کفری و به‌شێک له گونده‌کانى سنوری شارۆچکه‌ى خانه‌قین و شارۆچکه‌ى که‌لارى گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌که هیچ مه‌ترسیه‌کى بۆ سه‌ر مرۆڤ نیه.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئه‌وه‌شی وت: ئه‌م نه‌خۆشیه له ساڵانى پێشووتریشدا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ که به‌و ڕێژه‌یه زیادى کردووه، هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه بوو به‌هۆی قه‌یرانى داراییه‌وه نه‌توانراوه له کاتى خۆیدا ده‌رمان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى ئه‌و نه‌خۆشیه دابین بکرێت و ڕێگیری له نه‌خۆشیه‌که بکرێت.
باسى له‌وه‌ش کرد: ئێستا ماوه‌ى 17 ڕۆژه تیمه‌کانمان سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تى قه‌ڵاچۆکردنى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن له سنوری گه‌رمیان و شاره‌دێی خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په و سه‌نگه‌ره‌کانى پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: چاره‌سه‌رى پێویست بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه له زۆرینه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى گه‌رمیان هه‌یه و به بێ به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان ده‌درێ و ماوه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ش له 3 مانگ تا 6 مانگه.
ک.ک