ڕۆژەڤ

– ئەمرۆ ١٥ قوربانییەکەی ڕووداوەکەى گەڕەکی کازیوەى شاری سلێمانى بە مەراسیمێک بە خاک دەسپێردرێن .

– کاتژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ سیمیناریک لەبارەی پێگەی کورد بۆ هەریەکە لە چراخان چۆمانی و رێڤان عوسمان لە شارۆچکەی چۆمان ڕیکدەخرێت.

– دووەم دیداری ئەدەب و کەلتوری هەورامان کاتژمێر ١٠ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانى مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.

– لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کاتژمێر ١:٣٠ لە هۆتێل رامادای شاری سلێمانى کۆنفڕانسێک بەڕێوە دەچێت.

– هاوڵاتیانى رۆژهەڵاتی کوردستان کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانى رۆژهەڵات کۆدەبنەوە.

 

 

 

Comments are closed.