ئەنجومەنی فیدراڵی زامنی پاراستنی شایستە نەتەوەیی و دەستورییەکانی هەرێمە

 ئارام حاجی

 بەشی چوارەم پێکهاتەی ئەنجومەنی فیدرالی (پڕۆژەی پێشنیارکراو):

لە ماددەی ٤٨ی دەستوردا هاتووە: دەسەڵاتی یاسادانان لە (ئەنجومەنی نوێنەران) و (ئەنجومەنی ئیتیحادی – فدرالی) پێکدێت. لە ماددەی ٦٥یشدا هاتووە: “ئەنجومەنێکی یاسادانان پێکدەهێنرێت، کە بە ئەنجومەنی فدرالیی ناودەبرێت، نوێنەرایەتی هەرێم و ئەو پارێزگایانە لە خۆدەگرێت، کە ناکەونە سنوری هیچ هەرێمێکەوە، پێکهاتەو مەرجەکانی ئەندامێتیی و بواری تایبەتمەندێتی ئەم ئەنجومەنەو هەرچی پەیوەنددارە بەم بوارەوە بەیاسا ڕێکدەخرێت بە زۆرینەی ٢/٣ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران”. کەواتە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی فدرالی، هەبوونی یاسایەک مەرجە، ئەم یاسایەش یا ئەوەتا وەک پڕۆژە یا ئەوەتا وەک پێشنیار دەدرێتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرچواندنی. دواتریش پەیڕەوی ناوخۆی کارکردنی ئەنجومەنەکە ڕێکدەخرێت. لەمەدا فراکسیۆنە کوردییەکان دەبێت خاوەن و بڕیاردەربن لە دەرچواندنی. لەڕوی پێکهاتەوە (ئەنجومەنی فدرالی) لانیکەم دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە بێت

: ١/ سەرۆک و دوو جێگر(جێگری یەکەم و جێگری دووەم) و دوو یاریدەدەر: لەدانیشتنی یەکەمدا ئەنجومەن کۆبوونەوەی لەلایەن بەتەمەنترین کەسی ئەنجومەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دواتر سەرۆکی خول و جێگرو یاریدەدەرەکانی و لیژنەکان دیاریدەکرێن. سەرؤک ئەرکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی لە ئەستۆ دەبێت. جێگری یەکەم لە غیابی سەرۆکدا ڕۆڵی ئەو دەبینێت. جێگری دووەم لە غیابی جێگری یەکەم و سەرۆکدا ڕۆڵی سەرۆک دەبینێت. لە کاتی کۆبوونەوەو ئەرکەکانی سەرۆکیشدا لە شانیەوە هاوکارو هەماهەنگی دەبن. هەرچی یاریدەدەرەکانیشە ئەرکەکانیان بەمشێوەیە دەبێت: -یاریدەدەری یەکەم: ئەرکەکانی بریتی دەبێت لە

: ١/ هاوکاریکردنی سەرۆک لەوکاروبارانەدا، کە پەیوەستە بە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانەوە

. ٢/ کۆکردنەوەی دەنگ و جیاکردنەوەو دڵنیابوونە لە ئەنجامی “ڕا” وەرگرتن بەسەرپەرشتی سەرۆک

. ٣/ سازکردنی کۆنوسە نهێنیەکانی دانیشتنەکان و واژۆکردن و هەر پەڕاوێکی دیکە و خوێندنەوەی ئەوەی کە داوا دەکرێت بخوێندرێتەوە. هەموو ئەمانە لە نوسینگەی ئەنجومەندا بوونی دەبێت و نوێنەرایەتی ئەنجومەن دەکات لەوکاتانەدا، کە ئەنجومەن دانیشتنی نیە. ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە هیچ کارێکی دیکەیان لە ئەستۆ نابێت. لەکاتی پێکهێنانی شاندی نوێنەرایەتی ئەنجومەن نوسینگە ئەندامانی دیارییدەکات و هەڵیان دەبژێرێت، گەر سەرۆک یا یەک لە جێگرەکانی تێدا بوو سەرۆکایەتی شاند بۆ ئەو دەبێت، گەرنا نوسینگە بڕیار دەدات سەرۆکایەتی شاند بۆ کێ بێت. لیژنەکانی ئەنجومەنی فدرالیی: ئەنجومەن دەتوانیت بۆ نیوەی یەکەم بە جیاو بۆ نیوەی دووەم بە جیا یاخود بۆ تێکڕای خولەکە ئەم لیژنانەی خوارەوەو هەر لیژنەیەکی دیکە کە پێویست بێت هەڵبژێرێت

: ١/ لیژنەی کاروباری یاسایی کە ئەرکەکانی بریتین لە:

آ/ دیراسەکردنی پڕۆژەو پێشنیارە یاساییەکان و بابەتە پەیوەنددارەکان بەکاروباری یاساییەوە

. ب/ پێشکەشکردنی هاوکاریی یاسایی بە لیژنەکانی دیکە لەسەرداوای بڕیاردەرەکانی

ج/ دیراسەی ئەو دۆزانەی پەیوەستە بە ئەندامێتی ئەنجومەن و پارێزبەندییان. د/ دیراسەکردنی ئەوشتانەی پەیوەستە بە پەیڕەوی ناوخۆو هەموارکردنەوەی

. ٢/ لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوریی و ئەرکەکانی بریتین لە:…….. ٣/ لیژنەی کاروباری دەرەوەو ئەرکەکانی بریتین لە:………………..

٤/ لیژنەی کاروباری پەرەردەو خوێندن و کولتوریی و ئەرکەکانی بریتین لە:………….

٥/ لیژنەی کاروباری ژینگەو تەندروستیی و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتیی و ئەرکەکانی بریتین لە

٦/ لیژنەی کاروباری کارگێڕیی و ئەرکەکانی بریتین لە:…………..

٧/ لیژنەی کاروباری کشتوکاڵیی و سەرچاوە ئاوییەکان و ئەرکەکانی بریتین لە:………..

تێبینی: */ ڕێژەی ئەندامانی ئەم لیژنانە لانیکەم (٥ بۆ ٧) ئەندام دەبێت لە ئەندامانی ئەنجومەن و بەسەرپەرشتی نوسینگەی ئەنجومەنی فدرالیی دیاریدەکرێت بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی و پسپۆڕیی ئەندامانی ئەنجومەنی فدرالی بۆ هەر لیژنەیەک.

*/ هەر لیژنەیەکی دیکە، کە پێویستیی ئەرکەکان بیخوازێت.

 */ تەواوی دەسەڵاتەکانیشیان بەپێی یاساو پەیڕەوی ناوخۆ دیاریدەکرێت.

ئەنجومەنی فدرالیی

ئەو ئەنجومەنەی کە زامنی پاراستنی شایستە نەتەوەیی و نیشتمانیی و فدرالیی و دەستورییەکانی هەرێمە ئارام حاجی 

بەشی دووەم

 بۆ تێگەشتن لە چۆنییەتی پێکهێنانی ئەنجومەنی فدرالیی و دەسەڵاتەکانی پێویستە ئەمەی خوارەوە لەبەرچاو بگیرێت:١/ پێکهاتەی ئەنجومەنی فدرالیی لە وڵاتانی دەوروبەردا. ٢/ پێکهاتەی ئەنجومەنی فدرالی (پڕۆژەی پێشنیارکراو). دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی فدرالیی: ١/ لە پەیوەندیدا بە بوون و پێکهاتەو دەسەڵات و ئەرکەکانیەوە. ٢/ لە پەیوەندیدا بە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و دەسەڵات و ئەرکەکانی. پێکهاتەی ئەنجومەنی فدرالیی لە وڵاتانی دەوروبەردا: یەکەم: لە شانشینی ئەردەن: دەسەڵاتی یاسادانان لەم وڵاتە لە: ١/ (ئەنجومەنی نوێنەران) و ٢/(ئەنجومەنی ئەعیان) پێکدێت. ١/ ئەنجومەنی نوێنەران: (ئەنجومەنی نوێنەران) لە (١٣٠) نوێنەر پێکدێت (١١٥ بۆ پیاو) و (١٥ بۆ ژن). ٢/ ئەنجومەنی ئەعیان: (ئەنجومەنی ئەعیان) لە ئێستادا لە (٦٥) ئەندام پێکدێت، واتە (ئەنجومەنی ئەعیان) لە (١/٢ – نیوە)ی (ئەنجومەنی نوێنەران) پێکدێت. دووەم: لە جەزائیر: دەسەڵاتی یاسادانان لەم وڵاتە لە: ١/ (ئەنجومەنی میلیی نیشتمانی – المجلس الشعبي الوطني) و ٢/ (ئەنجومەنی گەل – مجلس الأمة) پێکدێت. ١/ ئەنجومەنی میلیی نیشتمانی – المجلس الشعبي الوطني: ڕێژەی نوێنەرایەتی بۆ (ئەنجومەنی میلیی نیشتمانی) بریتییە لە (٤٦٢ نوێنەر) بۆ ماوەی (٥ساڵ). ٢/ ئەنجومەنی گەل – مجلس الأمة:ڕێژەی نوێنەرایەتییش بۆ (ئەنجومەنی گەل) بریتییە لە (١٤٤ نوێنەر) بۆ ماوەی (٦ساڵ) و (٢/٣) دیاریدەکرێن لەڕێی هەڵبژاردنەوە و (٤٨)ی دیکەشیان سەرۆک کۆمار دایدەنێت. کە هەر (٣) نوێنەر بۆ ولایەتێک دیاریی کراوە لە کۆی (٤٨ ولایەت) واتە نوێەرایەتی بۆ (ئەنجومەنی گەل) لەسەر بنەمای ولایەتەکانە نەک نیوەی ئەندامانی (ئەنجومەنی میلیی نیشتمانی). وەک ئەوەی کە ئەردەن پێی وەرگرتووە. لەسەر ئەم بنەمایە لە دیاریکردنی نوێنەرایەتی، پڕۆژە یاسایەک پێشکەشکراوە بە پەرلەمانی عێراق و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە. وەک باسدەکرێت (ڕەشنوسی پڕۆژەکەی د.فوئاد معصوم). سێیەم: لە شانشینی یەکگرتوودا (بەریتانیا): دەسەڵاتی یاسادانان لەم وڵاتە لە: ١/ (ئەنجومەنی گشتی) و ٢/ (ئەنجومەنی لۆردات) پێکدێت. ١/ ئەنجومەنی گشتی: رێژەی نوێنەرایەتی بۆ ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە (٦٥٠ نوێنەر) بۆ ماوەی (٥ ساڵ). ٢/ ئەنجومەنی لۆردات: رێژەی نوێنەرایەتی بۆ ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە (٧٦٠ نوێنەر) بۆ ماوەی (٥ ساڵ). کەواتە پەیوەندیی ڕێژەیی لە نێوانیاندا نییەو بۆ دیاریکردنی ئەنجومەنی لۆردات بنەمای تر بەپێوەر وەرگیراوە، کە لەلایەن پادشا و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران و هەروەها دەستەیەکی سەربەخۆوە بۆ ئەندامانی سەربەخۆ پێکدێت. چوارەم: لە کەنەدا: دەسەڵاتی یاسادانان لەم وڵاتە لە: ١/ (ئەنجومەنی گشتی) و ٢/ (ئەنجومەنی پیران) و ٣/ (حاکمی گشتی)ی پێکدێت. ١/ ئەنجومەنی گشتی: رێژەی نوێنەرایەتی بۆ ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە (٣٣٨ نوێنەر) بۆ ماوەی (٥ ساڵ). ٢/ ئەنجومەنی پیران: رێژەی نوێنەرایەتی بۆ ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە (١٠٥ نوێنەر) بۆ ماوەی (٥ ساڵ). ٣/ حاکمی گشتی. کەواتە پەیوەندیی ڕێژەیی لە نێوانیاندا نییەو بۆ دیاریکردنی ئەنجومەنی پیران بنەمای تر بە پێوەر وەرگیراوە. پێنجەم: لە ئەمریکا: دەسەڵاتی یاسادانان (کۆنگرێس) لەم وڵاتە لە: ١/ (ئەنجومەنی نوێنەران) و ٢/ (ئەنجومەنی پیران) پێکدێت. ١/ ئەنجومەنی نوێنەران: ڕێژەی نوێنەرایەتی بۆ ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە (٤٣٥ نوێنەر). ٢/ ئەنجومەنی پیران: ڕێژەی نوێنەرایەتی بۆ ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە (١٠٠ نوێنەر) و (٥مەندوب) و (١ مەندوبی مفەوەز). کەواتە پەیوەندیی ڕێژەیی لە نێوانیاندا نییەو بۆ دیاریکردنی ئەنجومەنی پیران بنەمای تر بە پێوەر وەرگیراوە. */ کەواتە شێوازی دیاریکردنی ڕێژەی نوێنەرایەتیی بۆ ئەنجومەنی دووەمی پەرلەمان (ئەنجومەنی فدرالیی) مەرج نیە پەیوەندیی بە ڕێژەو ڕێژەی گونجاویی (ئەنجومەنی نوێنەران)ەوە هەبێت. بەڵام بە کۆی گشتیی دەکرێت بە یەک لەم شێوازانەی خوارەوە دیاریی بکرێت: ١/ لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی سەرۆک کۆمار، بە پێی بازنەکانی هەڵبژاردن. ٢/ لەسەر بنەمای دووجار دابەشکاریی، ١/٤ی ١/٤ی (ئەندامان دابەش ٤ دابەش ٤، دووجار دابەش)ی ڕێژەی نوێنەران بە پێی ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن. ٣/ لەسەر بنەمای ١/٢ی ڕێژەی گشتی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران (نیوەی ٣٢٩/ ١٦٠ بە ڕەچاوکردنی نوێنەرایەتیی کۆتا کە ٩ نوێنەرە). ٤/ هێشتنەوەی ڕێژەیەک لە ئەندامان بۆ دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار دوای پێشنیار کردنی لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن یان پەرلەمان یان سەرەک وەزیران (لانیکەم بە ڕێژەی ١/٣ بۆ هەر خولێک).

 

ئەنجومەنی فدرالیی

ـ ئەو ئەنجومەنەی کە زامنی پاراستنی شایستە نەتەوەیی و نیشتمانیی و فدرالیی و دەستورییەکانی هەرێمە ئارام حاجی 

 بەشی سێیەم

ئێستا ئەوەی پرسیاری گرنگە ئەوەیە کام لەم شێوازانە بۆ نوێنەرایەتی کورد گرنگترینیانە و گرنگیی هەڵبژاردنەکەی لە چیدایە؟؟؟ هەروەها بۆ دیاریکردنی تایبەتمەندیی و دەسەڵاتەکانی پێویستە لەسەر کام لەو نمونانە بووەستین، کە سەرکەوتوو ترینیانەو ئەوە کێیە دەتوانێت ئەمە یەکلابکاتەوەو بەربنەمای مافە دەستوریی و یاساییەکان لە چێوەی پڕۆژە یاسایەکدا پێشنیاریی دامەزراندنی بکات؟؟ بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی و دەسەڵاتەکانی هەموو ئەوشێوازانەی تر، کە هەن و ئێستا لەسەر ئاستی وڵاتانی دونیا پەیڕەو دەکرێن؟؟؟ تێبینی: باس لەوە دەکرێت لە خولەکانی ڕابردوودا پڕۆژە یاسایەک تایبەت بەم ئەنجومەنە پێشکەش کراوەو خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کرابێت. هەروەها بەڕێز سەرەک کۆماریش پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بەم پرسەی پێشکەش کردووە ـ د.فوئاد معصوم. ڕاو پێشنیار: ئەم پرسە پرسێکی ستراتیژیی گرنگەو پسپۆڕیی و دەسەڵاتەکانی دەبێت بە شێوەیەک هەبن، توانای تەواوی پاراستنی شایستەییە دەستوریی و یاساییەکانی مافەکانی کوردو کوردستانیانی هەبێت و نەک هەر ئەوە بگرە توانای داکۆکی لەتەواوی شایستەکانی گەلانی عێراقیشی هەبێت بە شێوەیەک، کە کورد بکاتە پێشڕەوی داکۆکیی لەوپرسانەو پشتیوانی هەر هەنگاوێک کە بەسوودو قازانجی ئەرکی نوێنەرایەتیی بکەوێتەوەو لۆژیکێکی نوێنەرایەتیی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی و یاسایی و سیاسیی تەندروستی وا دەستەبەر بکات، کە نوێنەرایەتیی کورد بکاتە پێشەنگی ئەرکو بەرپرسیارێتییە تەشریعیەکانی پەرلەمان نەک تەنها لە ئەنجومەنی فدرالیدا بگرە لە ئەنجمەنی نوێنەرانیشدا.

هـ. ح

Comments are closed.