بە بەشداری ژامرەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و کەسوکارەکەی مەراسیمی چلەی ماتەمینی کوێستان داودی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تیایدا خەبات و تێکۆشانی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە وەبیرهێنرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی چلەی ماتەمینی کوێستان داودی ژنە تێکۆشەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری چەندین کەسایەتی سیاسی و چالاکوان و ئازادیخواز بەرز ڕاگیرا دوای خولەکیک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان بە دیۆمینتارییەک لەسەر ژیانی کوێستان داودی مەراسیمەکە دەستی پێکرد.
لە مەراسیمەکەدا لە لایەن هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کوێستان داودی مۆم بۆ گیانی پاکی ئەو ژنە تێکۆشەرە داگیرسێندرا و سرودێک پێشکەشکرا.
کوێستان داودی ژنە شۆڕشگێڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەمەنی تەرخانکردبوو بۆ ئازادی و ڕزگاری ژنان لە هەر چوارپارچەیی کوردستان، پاش ساڵانێک لە تێکۆشان لە کاتی ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ٢٤ کانوونی دووەم کۆچی دوایکرد.
ها-ع
Comments are closed.