دوای ئەوەی مەڕاڵ ئاکشنەر، سەرۆکی ئی پارتی هاوپەیمانیتی شەس لایەنەکەی بەجیهێشت، سەرکردەکانی جەهەپە، پارتی ئایندە، پارتی دیڤا، پارتی سەعادەت و پارتی دیموکرات کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە نزیکەی کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەستی پێکرد و لە کاتژمێر ٩:٣٠ تەواو بوو دوای کۆبونەوەکە هەر پێنج لایەنەکە بەیاننامەیەکەی هاوبەسیان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند رۆژی دوو شەممە جارێکی دیکە کۆدەبنەوە و مەراڵ ئاکشنەر بەشداری کۆبونەوەکە ناکات.
کۆبونەوەکە لە بارەگای پارتی سەعادەت بوو، لە ڕاگەیەندراوی ئەو پێنج لایەنەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە لێدوانەکانی مەڕاڵ ئاکشنەر و کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کرا.
لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە تەمەل قارومۆڵا ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت، کەمال کلچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیڤا، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و گولتەکین ئویسال، سەرۆکی پارتی دیموکرات بەشداریان کرد.
ئەو پێنج لایەنە ئاماژەیان بەوەکردووە، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگاکەیان و دەشڵێن: هیچ پێسهاتێک ناتوانێت ئەو مەینەتییە پەردەپۆش بکات کە میللەتەکەمان بە هۆی کارەساتی بوومەلەرزە و لاوازی ئەو ئیدارەیەی کە بووە هۆی ئەو ئازارانە لە بیریان بەرێتەوە.
ئەوەسیان وتووە، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو هاوڵاتییان لە شارە ئارامەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی ئاسایشدا بژین، سەرۆک شارەوانییەکانی هاوپەیمانی میللەت لە ئێستاوە کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە دەکەن.
لە بارەی ڕوداوەکانی دوو رۆژی ڕابردوو هاوپەیمانیتییەکە ڕایگەیاندووە، لەسەرەتاوە هەموو پڕۆسەیەک بە عەقڵی هاوبەش و ڕاوێژ و کۆدەنگی ئەنجام دەدەن.
ها-ع
Comments are closed.