ئەمریکا داوا لە قەتەر دەکات سەرکردەکانى حەماس لە وڵاتەکەی دەربکات

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆک وەزیرانی قەتەری ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر حەماس بە مەرجەکانی دواین پێشنیاری ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕازی نەبێت، ئەوا پێویستە لەسەر قەتەر سەرکردەکانى حەماس لە وڵاتەکەی دەربکات.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی سەبارەت بە داوایەکى وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەیان لە سەرۆک وەزیرانى قەتەر سەبارەت بە دوورخستنەوەى سەرکردەکانى حەماس لە وڵاتەک بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو .

لە هەواڵەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆک وەزیرانی قەتەری ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر حەماس بە مەرجەکانی دواین پێشنیاری ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕازی نەبێت، ئەوا پێویستە لەسەر قەتەر سەرکردەکانى حەماس لە وڵاتەکەی دەربکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەى ڕابردوودا ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گەیشتە سعودییە و لەوێ چاوى بە سەرۆک وەزیرانی قەتەر کەوت.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە، لە دەستپێكی شەڕیشەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٥٩٦ هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٧ هەزار ٨١٦ كەسیش برینداربوون.

ڕ.ش

Comments are closed.