کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لەپاشنیوەڕۆوە لە هەندێ ناوچەى شاخاوى باران دەبارێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لەپاشنیوەڕۆوە لە هەندێ ناوچەى شاخاوى باران دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٩ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.