کەشناسى هەرێم: لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک تاوە باران هەیە، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتى هەرێم.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک تاوە باران هەیە، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتى هەرێم.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٧ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.