ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانى باشووری هەرێم، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانى باشووری هەرێم و خێرایى با لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٤ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٠ پلە دەبێت.
ئـ.م
Comments are closed.