لە جەژندا ١٣٠ هەزار گەشتیار سەردانی سنووری سۆرانیان کردووە

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا ١٣٠ هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆرانیان كردووە، لەو ڕێژە ش٢٠ هەزار گەشتیار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاتوون.

فەیسەڵ سادق بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن لیژنە و بازگەكانەوە تۆمار کراون، لە پشووی جەژنی قوربان ١٣٠ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری ئیدارەی سۆرانیان كردووە.

وتیشی: لەو ڕێژەیە ٢٠ هەزار گەشتیار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاتوونەتە سنووری ئیدارەی سۆران.

فەیسەڵ سادق ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار، بە شەو لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران، بە تایبەت لە ناوچە گەشتیارییەكانی دەڤەری باڵەكایەتی و چۆمان ماونەتەوە.

ش. ئـ

Comments are closed.