پەرلەمانتارێک: دەبێت “تەوتین”کردنی مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی بانکە حکومییەکانەوە بێت

ناوەندی هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ئەو یاسایەی دادگای فیدراڵی بێت، کە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەری کردووە دەبێت “تەوتین”کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بانکە حکومییەکانەوە بێت نەک هەژماری من، دەشڵێت، ئەگەر هەرێم پابەند بێت بە یاسای بودجە کێشەی ناردنی مووچە کۆتاى دێت.

جەمال کۆچەر
جەمال کۆچەر

جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت “تەوتین”کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەو یاسایەی دادگای فیدڕاڵی بێت، کە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەریکردووە دەبێت “تەوتین”کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بانکە حکومییەکانەوە بێت نەک هەژماری من.

دەشڵێت، ئەگەر هەرێم پابەند بێت بە یاسای بودجە کێشەی ناردنی مووچە کۆتاى دێت.

جێگای ئاماژەیە، زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگى نیسانیان وەرنەگرتووە.

ڕ.ش

Comments are closed.