ئیسرائیل هەوڵدەدات جارێکی دیکە دانووستانەکان لەبارەى غەزەوە دەست پێبکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی جەنگی وڵاتەکەمان بە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیران، کۆبووەتەوە و پێشنیارێکی نوێی بە کۆی دەنگی ئەندامان پەسەند کرد، دەشڵێن، تیمی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنەکەمان ڕاسپێردراوە تا هەوڵبدەن جارێکی دیکە دانووستانەکان لەبارەى ئاگربەستی غەزە دەستپێبکەنەوە بەتایبەتی پرسی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیلی بەم شێوەیە وردەکاری دەخاتەڕوو.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی جەنگی وڵاتەکەمان بە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیران، کۆبووەتەوە و پێشنیارێکی نوێی بە کۆی دەنگی ئەندامان پەسەندکرد.

دەشڵێن، تیمی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنەکەمان ڕاسپێردراوە تا هەوڵبدەن جارێکی دیکە دانووستانەکان لەبارەى ئاگربەستی غەزە دەستپێبکەنەوە بەتایبەتی پرسی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی شووباتی ئەمساڵ چەندین جار ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری میسر و قەتەر دانووستانیان ئەنجامداوە بە مەبەستی ئاگربەست لە کەرتی غەزە و ئاڵۆگۆڕکردنی بارمتەکانی نێوانیان بەڵام تاوەکو ئێستا بێ ئەنجام بووە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕ.ش

Comments are closed.