نەورۆز لە ئیتالیا پیرۆزکرا

بەهۆى نەورۆزەوە ئاهەنگێک بۆ کوردانى شارى بۆلۆنیای ئیتالیا بە پشتیوانی تۆڕی پشتیوانیی کوردستان (ڕێتێ کوردستان ئیمیلیا ڕۆماگنا)، یا بەستا، لاباس، تی پی ئۆ و رێت ژن ڕێکخرا و تێیدا، پۆستەرێکی گەورە، کە لەسەری نوسرابوو “ئازادی بۆ ئۆجالان، بژی نەورۆز” بەرزکرابوویەوە.

شەوى ڕابردوو، بەهۆى نەورۆزەوە ئاهەنگێک بۆ کوردانى شارى بۆلۆنیای ئیتالیا بە پشتیوانی تۆڕی پشتیوانیی کوردستان (ڕێتێ کوردستان ئیمیلیا ڕۆماگنا)، یا بەستا، لاباس، تی پی ئۆ و رێت ژن ڕێکخرا.

لە ئاهەنگەکەدا پۆستەرێکی گەورە، کە لەسەری نوسرابوو “ئازادی بۆ ئۆجالان، بژی نەورۆز” بەرزکرابوویەوە و هونەرمەندی کورد ئاشتی عەبدۆ کۆنسێرتێکی پێشکەش کرد.

جێگەى ئاماژەیە، داهاتی ئاهەنگەکە بۆ ئەوەی بگاتە دەستی قوربانیانی بومەلەرزەکە ڕادەستی مانگی سووری کوردستان کرا.

ئ.م

Comments are closed.