ناوەندی هەواڵەکان:
ئیدارەی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، ٩٥ دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە خەڵکی شارەکانی هەرێمی کوردستانن.
لەڕاگەیەنراوێکدا ئیدارەی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندا و پەپێی فەرمانی وەزیری ناوخۆ لە ناو سەنتەری شاری بەسرە ٩٥ دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەروەزەکردن ڕویان لەبەسرە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە دەرۆزەکەرەکان لەچەند خێزانێک پێکهاتوون و لە هۆتێلەکانی (ئەلئەشار و ئوم ئەلبروم) دەمانەوە کەلەو ژمارەیە ٥٠ منداڵ و ٣٠ ژن و ١٥ پیاویان تێدابوو.
دەشڵێت هەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێت سەرجەم دەستگیرکراوەکان ڕادەستی دادوەر کراون.
Comments are closed.