كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە دواخرا

بڕیار بوو كاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی گشتی بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا.

سەبارەت بە دووبارە دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە سەر بە پرۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق، پەیامنێری ڕۆژنیوز لەبەغداد پێی ڕاگەیاندین کە دواخراوە.

پەیامنێرمان لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە ڕایگەیاند، لە ئێستادا لیژنەی دارایی پەرلەمان لەكۆبوونەوەدایە، بۆ تاوتوێكردنی هەمووار و گۆڕانكارییەكانی بڕگەكانی پرۆژە یاسای بودجە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش كرد، بڕیار بوو ئەمڕۆ كاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی گشتی بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دواخراوە.

جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگی لە سەر هەشت بڕگەی پرۆژە یاسای بودجەدا، بەڵام ئەو ماددانەی كە كێشەی لەسەرە بڕیارە ئەمڕۆ یەكلایی بكرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.

هـ.ئ

Comments are closed.