کۆمەڵەی هەرەوەزیی ژنان بەرهەمەکانیان دروێنە دەکەن

بەگیانی هاوکاریی و هەرەوەزیی نەریتی کۆنی کوردەواریی  ١٨ ژنی ناوچەی تربەسپی، لە کۆمەڵەی هەرەوەزیی چاندنی ئابووریی ژن، بەرهەمەکانیان دەچننەوە و دەڵێن: ئێمە بەرپرسیاریین لە پێشخستنی چاندنیی لە وڵاتی خۆماندا.

یەکێک لەو پرۆژانەی کە لایەنی ئابووری ژن سودی لێ دەبینێت و هەموو ساڵێک بەرەو پێشەوەی دەبات، چاندنی گەنم و جۆ و دەغڵودان، ئێستاش لە گوندی مەشوق و عەلی بەدرانی ناوچەی تربەسپی لە کانتۆنی قامشلۆ، ١٨ ژن لەم وەرزەدا ٧٥ دۆنم زەویان داچاندووە.

لە ئێستادا کاتی دروێنەیە و کۆمەڵەی هەرەوەزیش دەستیان کردووە بە دورینەوەی بەرهەمەکانیان.

بەرهەمەکانی کۆمەڵەی هەرەوەزی ژنان ٧٥٪ بۆ ئەندامانی کەمۆڵەکەیە و لە ١٥٪ـشی بۆ ساڵی داهاتووی چاندنە، لە ١٠٪شی بۆ کرێی زەوی و خەرجییەکان دا دەنرێت.

“بەرپرسیارین لە پێشخستنی چاندندا لە وڵاتەکەماندا”

مەولیدە بەشیر ئەحمەد، کە چوار ساڵە ئەندامی کۆمەڵەی هەرەوەزیی ژنانە سەبارەت بە کارەکانیان وتی: ئەمساڵ بەرهەمان لە هەموو ساڵێک باشتربوو، ئێمە بەردەوام دەبین لە کاری خۆمان و دەستی لێهەڵناگرین، بۆ خاکی خۆمان خەبات دەکەین.

باسی لەوەشکرد، پەیوەندی لە نێوان ئەنادامانی کۆمەڵەگەدا زۆر باشە و هەرکەسە و کاری خۆی دەکات، وتی: ئێمە تەنیا هاوڕێنین، بەرپرسیاری پێشخستنی چاندنین لە وڵاتی خۆماندا.

ب.ق

Comments are closed.