کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی هەرێمی دیاریکرد  

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پێشنیاریان بۆ وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم ڕۆژی ١٨ـی شووباتی ٢٠٢٤ـە.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكاییەتی هەرێمی كوردستانی كردووە، تیایدا هاتووە، پێتان ڕادەگەیەنین كە كۆمسیۆن پێشنیاز دەكات هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە١٨/ شوباتی ٢٠٢٤ یان دوای ئەو وادەیە بەڕێوەبچێت.

جێگای ئاماژەیە، پێویستە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی ئەو پێشنیارەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بداتەوە، ئەگەر ڕازین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەو كاتەدا دەبێت واژۆی نوسراوەكە بكات، ئەگەر نا دەبێت سەرۆكی هەرێم پێشنیاری ڕۆژێكی دیكە لەدوای ئەو ڕێكەوتە بكات.

هـ. ح

Comments are closed.