ناوەندی هەواڵەکان
هەرەئە ڕایگەیاند، لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا لە سنووری عەفرینی داگیرکراو ئەنجامداوە و بە هۆیەوە ١٠ سەرباز و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون و ١٢ـی دیکەش بریندار کراوە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین-هەرەئە، لە بارەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەکیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سنووری عەفرینی داگیرکراو، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکەدا هاتووە، هێرشەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبێ پچڕان بەردەوامە و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەشدا هێزەکانمان چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجام داوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکە بەم شێوەیەیە:
لە ٢ـی نیساندا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی نیشانەشکێنی لە هێڵی شارۆچکەی باب ئەنجامدا و تیایدا چەتەیەک کوژرا.
لە ٦ـی نیساندا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی نیشانەشکێنیان لە هێلێ شارۆچکەی مارەع ئەنجامدا و تیایدا چەتەیەک کوژرا.
لە ١٣ـی نیساندا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان لە گوندی عەبلە ئەنجامدا و تیایدا دوو چەتە کوژران و یەکێکی دیکە بریندابوو هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش لەناوبراوە.
لە ١٨ـی نیساندا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان لە هێڵی شارۆچکەی مارەع ئەنجامدا و تیایدا سێ چەتە برینداربوون.
ڕۆژی ٢٣ـی نیسان، بنکەی دەغڵباشی دەوڵەتی تورک بە چەکی قورس لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک کوژرا و سیانی دیکەش بریندار بوون.
لە ٢٦ـی نیساندا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی نیشانەشکێنیان لە هێڵی شارۆچکەی عەزازێ ئەنجامدا و تیایدا چەتەیەک کوژرا.
لە ٢٨ـی نیساندا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی نیشانەشکێنی دیکەیان لە هێڵی شارۆچکەیعەزازێ ئەنجامدا و تیایدا چەتەیەک کوژرا.
ڕۆژی ٢٩ـی نیسان ئۆپراسیۆنێکی تایبەت بۆسەر هەردوو بنکەی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی عەنابکە و کەفرمزە لە شارۆچکەی شەرا بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو ئەنجامدرا و تیایدا سێ سەربازی تورک کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.
بەشێوەیەکی گشتی لەئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون، چوار سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون و هەشت سەربازی دیکە برینداربوون، شەش چەتە کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.
ڕ.ش
Comments are closed.